شارپرێس:
فەرماندەیی هێزی دەریایی ئێران لەبەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند، لەکاردانەوەی بەزاندنی ئاگربەست‌و هێرشی هێزەکانی ئەمریکا بۆسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێرانی لەنزیک بەندەری (جاسک)، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی فرە ڕەهەندیان دژ بەکەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا ئەنجامداوە.
بەگوێرەی بەیاننامەکە، "هێزە ئێرانییەکان لەئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش‌و ورددا، کۆمەڵێک موشەکی بالیستی، موشەکی کروزی دژە کەشتی‌و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی وێرانکەریان بەکارهێناوە بۆ بەئامانجگرتنی كه‌شتیه ئەمریکییەکان کە لەگەروی هورمز نزیک ببونەوە".
لەبەیاننامەکەدا هاتوە، "هێرشەکان بەکڵاوەی جەنگی بەهێز ئەنجامدراون‌و زیانی گەورەیان بەهێزەکانی ئەمریکا گەیاندوە".
هەروەها ئاماژە بەوەشدراوە، سێ کەشتی جەنگی (فریگات)ی ئەمریکی کە بەشداربون لەهێرشەکە، دەستبەجێ لەناوچەکە پاشەکشەیان کردوەو بەرەو گەروی هورمز هەڵاتون.
ئەم پەرەسەندنە سەربازییە لەکاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان تاران‌و واشنتۆن لەناوچە ئاوییەکانی کەنداو گەیشتوەتە بەرزترین ئاست‌و مەترسیی هەڵگیرسانی جەنگێکی سەرتاسەری لێدەکرێت.
هاوكات هه‌ر ئه‌مشه‌و فڕۆكه جه‌نگیه‌كانى ئه‌مریكا هێرشێكى فراوانیان بۆسه‌ر به‌نده‌ر عه‌باس‌و ناوه‌ڕاستى شارى تاران ئه‌نجامداوه، وه‌كو هێزى ئاسمانى ئێران ئاشكرایكردوه، سیستمى به‌رگرییان كاراكردوه‌و وه‌ڵامى سه‌رجه‌م هێرشه‌كانیان داوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش، کۆگای بەلەمە خێراکانی سوپای پاسداران لەمیناب کراوه‌ته ئامانجی هێرشی ئاسمانى هێزه‌كانى ئەمریکاو به‌هۆیه‌وه به‌ته‌واوى خاپوركراوه.