شەڕ لەگەروی هورمز دەستیپێکردەوە

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 930 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەگەروی هورمز شەڕ لەنێوان هێزەکانی ئەمریکا و ئێران سەریهەڵداو ئەمریکا دەڵێت، دوو کەشتی نەوتهەڵگری ئێرانیان کردوەتە ئامانج.


میدیای ئێران بڵاویکردەوە، لە چەند کاتژمێری رابردودا شەڕ و روبەڕوبونەوە لەنێوان هێزی دەریایی ئێران و کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا لەگەروی هورمز رویدا.

هاوکات، فەرماندەیی هێزەکانی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" لەدەریای عومان تەقەیان لە دوو کەشتی نەوتهەڵگر کردوە، کە ئاڵای ئێرانیان لەسەر بوەو هەوڵیانداوە گەمارۆی سەر گەروی هورمز بشکێنن ".