شارپرێس:
فه‌رمانده‌ى باره‌گاى خاته‌مولئه‌نبیا دواى
كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ موجته‌با خامنەیی په‌یامێكى بڵاوكردهوهو ده‌ڵێت، "هێزە
چەکدارەکانمان ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی هەر دەستدرێژییەک بەتوندیی".
لیوا عەلی عەبدوڵڵاھی فەرماندەی بارەگای
خاته‌مولئه‌نبیا له‌گه‌ڵ موجتەبا خامنەیی ڕێبەری شۆڕش‌و کۆماری ئیسلامی كۆبوه‌وه‌و
ڕاپۆرتێکی سەبارەت بەئاستی ئامادەباشی سەربازیی هێزە چەکدارەکانی ئێران پێشکەش بهخامنهیى
کردوه.
میدیاى ئێرانى ئاشكرایكردوه، له‌و دیدارەدا،
عەبدوڵڵاھی جەختیکردوه‌ته‌وه، سەرجەم جەنگاوەرانی هێزە چەکدارەکان خاوەن ورەیەکی
بەرزی شەڕکردنو ئامادەباشی بەرگریی‌و هێرشبەرین.
ئاماژەی بەوەشکردوه، هێزەکانیان خاوەنی
پلانە ستراتیژییەکان‌و ئامێر‌و چەکو تەقەمەنی پێویستن بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی هه‌ر دهستدرێژییهكو
وەڵامدانەوەی خێرا‌و توندى هەر هەڵەیەکی ستراتیژیی لایه‌نى به‌رامبه‌ر.
لیوا عەبدوڵڵاھی پابەندبونی تەواوی هێزە چەکدارەکانی
بەڕێنماییەکانی ڕێبەری باڵاى ئێران‌و بەرگریکردن لەبنەماکانیانو خاک‌و سەروەریی‌و
بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانیان دوپاتکردوه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌په‌یامى موجتەبا خامنەیی-ش له‌هه‌واڵه‌كه‌دا
هاتوه، "ڕێبه‌رى باڵاى ئێران، سوپاسی هەموو جەنگاوەرانو هێزە چەکدارەکانی ئێرانی
کردوه".
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و
پرسه، ئاژانسی ئێرنا نوسیویهتى، "موجته‌با خامنه‌یى ڕێنمایی‌و ڕێکاری نوێی
بۆ بەردەوامبون لەهەنگاوەکانو ڕوبەڕوبونەوەی بەهێزی دوژمنان دەرکردوە".
