تەواوكاری پارەی موچەی مانگی چوار خەرجكرا

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 246 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شاپرێس:
تەواوكاری ‌پاره‌ی موچەی مانگی چواری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كەبڕەكەی 297 ملیارە له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ خەرجکرا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ  بەشێكی دیكەی كەبڕەكەی زیاتر لە 600 ملیاربوو خەرجكرا، لەكاتێكدا دوو ڕۆژ پێشتر حكومه‌تی هه‌رێم بڕی 50 ملیار دیناری له‌داهاتی ناوخۆ ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق كرد.


وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "کەمێک لەمەوبەر دوایین گوژمەی تەمویلی موچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق کە بڕی 961 ملیار و 736 ملیۆن دینارە".

ئاماژە بەوەکراوە، "هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو لەگەڵ گەیشتنی تەمویلی مووچەی مانگی نیسان وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ 16 ملیار و 624 ملیۆن و 814 هەزار و  478 دیناری لە تەمویلی مووچەی مانگی نیسان نەناردووە کە بریتییە لە شایستەی مووچەی مانگەکانی رابردووی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی".