شارپرێس:
تۆڕی هەواڵی "سی بی ئێس" نیوز لە زاریبەرپرسانی ئەمریکاوە بڵاوی کردۆتەوە کە پاشکۆبە ڕێککەوتنی ئاگربەستی مانگی نیسانی 2026، باکستان بە نهێنی ڕێگەی داوە فڕۆکە جەنگییەکانیئێران لە بنکە ئاسمانییەکانیدا جێگیر بکرێن بۆپاراستنیان لە هێرشی گریمانکراوی ئەمریکا، ئەمەلە کاتێکدایە کە ئیسلام ئاباد بە ئاشکرا ڕۆڵیناوبژیوانی دەگێڕا.
ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە فڕۆکەکان لەبنکەی ئاسمانیی "نوور خان" لە نزیک ڕەواڵپیندینیشتوونەتەوە، لە نێویاندا فڕۆکەیەکی سیخوڕیجۆری RC-130 کە وەشانێکی پێشکەوتوویفڕۆکەی ئەمریکییە.
هاوکات تاران فڕۆکەی مەدەنی کۆمپانیای "ماهان ئایر"یشی ڕەوانەی ئەفغانستان کردووە تا لە کاتیفراوانبوونی پێکدادانەکاندا پارێزراو بن.
لەلایەکی تریشەوە وەزارەتی دەرەوەی باکستان جەختی کردەوە کە هاتنی ئەو فڕۆکانە تەنها لەچوارچێوەی ماوەی ئاگربەستەکەدا بووە و پەیوەندیبە هیچ پلانێکی سەربازییەوە نییە.
لە بەرامبەردا، ژەبیحوڵا موجاهید وتەبێژیتاڵیبان بوونی هەر فڕۆکەیەکی ئێرانی لە خاکیئەفغانستان ڕەت کردەوە و ڕایگەیاند کە ئێرانپێویستی بە هەنگاوی لەو شێوەیە نییە.