شارپرێس:
په‌رله‌مانی عێراق واده‌ی ده‌نگدان به‌كابینه‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی دیاریكرد‌و بڕیاره سبه‌ی پێنجشه‌ممه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كۆببێته‌وه‌و ده‌نگ به‌سه‌رۆك وه‌زیران‌و وه‌زیره‌كان بدات.
په‌رله‌مانى عێراق کارنامەی فەرمی خۆی بڵاوکردەوەو بڕیاریدا ڕۆژی پێنجشەممە كاتژمێر 4ى عه‌سر، دانیشتنێکی تایبەت بۆ دەنگدان لەسەر کارنامەی حکومەت‌و متمانەدان بەکابینە وزارییەکەی عەلی زەیدی سازبکات.
به‌گوێره‌ى زانیارییەکان، لەسەرەتای دانیشتنەکەدا پەرلەمانتاران دەنگ لەسەر کارنامەی حکومی دەدەن، پاشان پرۆسەی متمانەدان بەسەرۆک وەزیران‌و وەزیرە پێشنیارکراوەکان دەستپێدەکات.
پەرلەمانی عێراق لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک لەپێگەی فەرمی خۆیدا، سەرجەم ئەندامانی ئاگادارکردوەتەوە لەوادەی کۆبونەوەکە، ئاماژە بەوەشکراوە کە بەهۆی گرنگیی ئەم دانیشتنە‌و بۆ دابینکردنی ڕێژەی یاسایی، گەشتی حەج لەپەرلەمانتاران قەدەغەکراوە تاوەکو پرۆسەی متمانەدانەکە کۆتایی دێت.
سەرچاوە پەرلەمانییەکان ئاشکرایانکردوە، گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت گەیشتونەتە قۆناغی کۆتایی، هەرچەندە هێشتا ناکۆکی لەسەر چەند وەزارەتێکی سیادی ماوە، چاوەڕواندەکرێت زۆرینەی هێزە سیاسییە سەرەکییەکان بەشداریی دانیشتنەکە بکەن بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغەو دەستبەکاربونی فەرمیی حکومەتی نوێی عێراق.
