شارپرێس:
موجتەبا خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەپەیامێکی توند‌و فرەڕەهەنددا بەبۆنەی ڕۆژی نیشتمانیی (فیردەوسی)، هێرشەکانی ئەمریکا‌و ئیسرائیلی بە"بەرگریی پیرۆزی سێیەم" ناوبرد‌و ڕایگەیاند، گەلی ئێران لەسەنگەری پاراستنی ناسنامەی شارستانیی خۆیاندایە، خامنەیی وێڕای جەختکردنەوە لەسەرکەوتنی سەربازیی، هۆشداریشیدا لەداگیرکاریی کولتوریی‌و زمانیی ئەمریکا‌و داوای‌کرد، جەنگی گوتاریی‌و فەرهەنگی دژی شێوازی ژیانی ڕۆژئاوایی بۆ پاراستنی نەوەی نوێی وڵاتەکە توندتر بکرێت.
خامنه‌یى له‌په‌یامه‌كه‌یدا بۆ یه‌كه‌مجار ده‌سته‌واژه‌یه‌كى نوێى سیاسیى‌و سه‌ربازیى به‌كارهێناوه‌و وتویه‌تى، "گەلی ئێران لەڕوبەڕوبونەوەی ئەمریکا‌و ئیسرائیل‌دا، قۆناغی بەرگریی پیرۆزی سێیەمی بەسەرکەوتویی بڕیوەو ئێستا کاتی ئەوەیە بەرگریی فەرهەنگی دژی واشنتۆن دەستپێبکات".
ده‌سته‌واژه‌ى بەرگریی پیرۆزی سێیەم یه‌كه‌مجاره خامنه‌یى به‌كاریده‌هێنێت، له‌یەکەمیاندا مه‌به‌ستى جەنگی عێراق‌و ئێرانە (1980 ـ 1988) کە لەئێران بەبەرگریی پیرۆز ناودەبرێت، دوه‌میش، ئاماژەیە بۆ شەڕی دژ بەداعش‌و گروپە تەکفیرییەکان لەسوریاو عێراق (شەڕی بەرگریکاران لەحەرەم)و له‌سێیه‌میشدا، خامنەیی ئەو ناوەی بەکارهێناوە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ڕاستەوخۆی ئەمدواییەی نێوان ئێران‌و (ئەمریکا‌و ئیسرائیل).
چاودێران باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، خامنه‌یى دەیەوێت بڵێت ئەم جەنگەی ئێستا (هێرشەکانی ئەمریکا‌و ئیسرائیل) کەمتر نییە لەجەنگی هەشت ساڵەی عێراق‌و ئێران‌و پەیامێکیشە بۆ ناوخۆی ئێران کە دەبێت هەمان خۆڕاگریی‌و گیانبازیی ئەو سەردەمە دوبارەبکەنەوە.
هه‌روه‌ك شرۆڤه‌كاران ته‌ئكید ده‌كه‌نه‌وه، په‌یامه‌كه‌ى خامنه‌یى نیشاندانی ئەوەیە کە ئێران لەقۆناغی سەرکەوتنی کۆتایی نزیکبوەتەوە، هه‌روه‌ك پێشیانوایه، خامنه‌یى له‌په‌یامه‌كه‌یدا دەیەوێت ڕەهەندێکی ئایینی‌و نەتەوەیی بداتە ململانێ سەربازییەکانی ئەمدواییە.
خامنه‌یى له‌و په‌یامه‌یدا باسى له‌وه‌شكردوه، "سەرکەوتن بەسەر شەیتانەکانی جیهاندا، ئێرانی ئامادەترکردوە بۆ پاراستنی سەربەخۆیی‌و ناسنامە شارستانییەکەی".
ڕێبه‌رى باڵاى ئێران هۆشداریدا لەداگیرکاریی زمان‌و فەرهەنگیی ئەمریکا‌و داوایکردوه، شێوازی ژیانی ئەمریکی لەناو کۆمەڵگەی ئێران‌دا ڕیشەکێش بکرێت‌و داواشی لەچالاکوانانی فەرهەنگی کردوه، سه‌رنجى زیاتر بخەنەسەر منداڵان‌و گەنجان بۆ ئەوەی بەخۆڕاگرییه‌كى زیاترەوە بەرەو سەرکەوتنی کۆتایی هەنگاوبنێن.
ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه په‌یامه‌كه‌ى خامنه‌یى‌و 15ى ئایاره كه هاوكاته له‌گه‌ڵ 25ى بانه‌مه‌ڕ، كه له‌ڕۆژژمێرى ئێرانی‌دا، وه‌كو ڕۆژى نیشتمانى (ئه‌بولقاسم فیرده‌وسى) شاعیرى گه‌وره‌ى فارس‌و نوسه‌رى داستانى (شانامه) دیاریكراوه، چاودێران ده‌ڵێن، خامنەیی لەم ڕۆژه‌دا پەیامەکەیدا کە هاوکات بوو لەگەڵ ڕۆژی "فیردەوسی"، چیرۆکە ئەفسانەییەکانی ئەو شاعیرەی بە ڕەنگدانەوەی ڕاستی و قارەمانێتی ئەمڕۆی گەلی ئێران ناوبرد.
به‌بۆچونى چالاكوانان‌و شرۆڤه‌كارانى سیاسیى، په‌یامه‌كه‌ى خامنه‌یى له‌م ڕۆژه‌داو بەستنەوەی به‌یادی فیردەوسی، ئاماژەیەکی سیاسیی وردە بۆ گرێدانی نەتەوەگەرایی ئێرانی بەئایدیۆلۆژیای شۆڕشەوە.
ڕۆژی 25ی بانەمەڕ (15ی ئایار) لەڕۆژژمێری ئێرانی‌دا وەک ڕۆژی نیشتمانیی ئەبولقاسم فیردەوسی شاعیری گەورەی فارس‌و نوسەری داستانی (شانامە) دیاریکراوە، خامنەیی دەیەوێت چیرۆکە ئەفسانەییەکانی ناو شانامە (وەک ڕۆستەمی زاڵ‌و پاڵەوانەکان) بەڕاستی ژیانی ئەمڕۆی سەربازو خەڵکی ئێران بشوبهێنێت.
هه‌روه‌ك شرۆڤه‌كاران باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، خامنه‌یى مەبەستیەتی بڵێت، وەک چۆن فیردەوسی، زمانی فارسی‌و ناسنامەی ئێرانی له لەناوچون پاراست، ئێستاش گەلی ئێران لەڕێگەی بەرگریی سێیەمەوە هەمان ڕۆڵ دەگێڕن بۆ پاراستنی سەربەخۆیی وڵاتەکەیان لەبەرامبەر ڕۆژئاوا.
خامنەیی فیردەوسی وەک هێمایەک بەکارهێناوە بۆ ئەوەی بڵێت، "جەنگی کولتوریی‌و زمان" لەجەنگی سەربازیی کەمتر نییەو دەبێت وەک پاڵەوانەکانی ناو داستانەکان، پارێزگاری لەزمان‌و ناسنامەی خۆیان بکەن.
