حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکرد

عیراق

20 خولەک پێش ئێستا‌ 58 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:

 

حەشدی شەعبی ئەمڕۆ شەممە بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و هێزەکانی ئاسمانی عێراق، دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان لە پارێزگاکانی نەینەوا تا بەسرە کرد.

لەڕاگەیاندراوێکدا دەستەی حەشدی شەعبی دەڵێت، لە کاتژمێر ٦ی بەیانی و لەژێر چاودێری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی عەبدولعەزیز محەمەداوی ئوپەراسیۆن دەستی پێکردووە.

دەشڵێت، ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگریی ورد و بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی پاشماوەکانی تیرۆر لەو ناوچانە و لەناوبردنی حەشارگەکانیان و بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری ئەنجام دەدرێت.