شارپرێس:
پسپۆڕانی کەشناسی هۆشداریی لەهاتنی بارستە هەوایەکی
دەگمەن دەدەن کە هاوشێوەی لە 20 ساڵی ڕابردودا لەم وەرزەدا نەبینراوەو دەبێتە هۆی
دابەزینێکی چاوەڕواننەکراوی پلەکانی گەرما لەسەرتاسەری عێراق.
بهگوێرهى وتەی عەلی جابر زیادی شارەزای کەشناسی،
ئەوهى ئێستا ڕودهدات، دیاردەیەکی دەگمەنە، چونکە بەشێوەیەکی ئاسایی لەمکاتەدا گەرما
زیاد دەکات، نەک نۆ پلە داببەزێت.
وهكو عهلى جابر باسیكردوه، دواینجار کە
بارودۆخێکی کەشوهەوای ئاوا لەمکاتەی ساڵدا ڕویدابێت دەگەڕێتەوە بۆ دوو دەیە (واته
20 ساڵ) پێش ئێستا بوو، ئەم دابەزینەش وایکردوە کەشەکە لەگەرمایەکی تاقەتپڕوکێنەوە
بگۆڕێت بۆ کەشێکی فێنک.
بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى شارهزایانى كهشناسى
ئاماژهى پێدهكهن، لەناوچەکانی ناوەڕاستو ههروهها ههرێمى كوردستان، گەرما بەبڕی
نۆ پلەو لەناوچەکانی فوراتی ناوەڕاستو باشوریش بەبڕی شهش پلە دادەبەزێت.
ئهوهش هاتوه، لەگەڵ سەرماکە، شەپۆلێکی خۆڵبارینی
چڕ ناوچە بیابانییەکانی ڕۆژئاوای نەجەفو موسەننا دەگرێتەوە، پێشبینیدەکرێت لەکاتەکانی
داهاتودا باران ناوچەکانی ههرێمى كوردستان، سەڵاحەدین، دیالەو باکوری بەغدا بگرێتەوە.
باس لهوهشكراوه، کاریگەریی ئەم بارستە هەوایە
كه لەبەرەبەیانی ئهمڕۆ شەممەوە دەستیپێكردوهو تا ناوەڕاستی هەفتە بەردەوامدەبێت،
پلەکانی گەرما لەناوەڕاستو باشور بۆ نێوان 28 تا 32 پلەی سەدی دادەبەزن کە ئەمەش
بۆ ئەمکاتەی ساڵ گۆڕانکارییەکی دەگمەنو سەرنجڕاکێشە.
