شارپرێس:
بەرپرسانی ئەمریکی گومان دەکەن هاککەرانی ئێرانی لە پشت زنجیرەیەک هێرشی ئەلیکترۆنییەوە بن بۆ سەر ئەو سیستەمانەی چاودێریی بڕی سووتەمەنیی کۆگاکانی چەند ویلایەتێک دەکەن.
سەرچاوەکان بۆ تەلەفزیۆنی سی ئێن ئێن ئاشکرایان کردووە کە هاککەرەکان سوودیان لە سیستەمی پێوانەکردنی ئەلیکترۆنیی وەرگرتووە کە بەبێ وشەی نهێنیی بە ئینتەرنێتەوە بەستراونەتەوە، ئەمەش ڕێگەی پێداون لە هەندێک حاڵەتدا دەستکاریی نیشاندەری بڕی سووتەمەنییەکە بکەن، نەک بڕی ڕاستەقینەی ناو کۆگاکان.
هەرچەندە ئەم هێرشانە زیانی ماددی یان گیانیان لێنەکەوتۆتەوە، بەڵام مەترسیی بۆ سەر سلامەتی درووست دەکات، چونکە کۆنترۆڵکردنی ئەم سیستەمە دەکرێت لە تیۆریدا ڕێگە بە هاککەرەکان بدات دزەکردنی سووتەمەنیی بشارنەوە.
مێژووی ئێران لەم جۆرە هێرشانەدا هۆکاری سەرەکی گومانەکەیە، بەڵام بەهۆی کەمی بەڵگەی دیجیتاڵییەوە ڕەنگە حکومەتی ئەمریکا نەتوانێت بە تەواوی تۆمەتبارەکە دیاری بکات.
ئەگەر ئەمە بسەلمێنرێت، دەبێتە نموونەیەکی نوێ لە هەڕەشەکانی تاران بۆ سەر ژێرخانی گرنگی ئەمریکا لە سایەی شەڕی ئێستا لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیلدا.
هەروەک ئەم هێرشانە ئاگادارکردنەوەیە بۆ کەرتی ژێرخانی ئەمریکا کە سەرەڕای هۆشدارییە فیدراڵییەکان، نەیانتوانیوە سیستەمەکانیان بپارێزن.
لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەوە لە کۆتایی شوبات، هاککەرانی سەر بە تاران کێشەیان بۆ چەندین پێگەی نەوت و غاز و ئاو دروستکردووە و ئیمەیڵەکانی بەڕێوەبەری ئێف بی ئای، کاش باتێلیان دزە پێکردووە.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی
