شارپرێس:
عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرۆکایەتی یەکەم کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران کرد و چەند ڕێنمایی و بڕیارێکی نوێی دەرکرد.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی نوسینگەی سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ شەممە، عەلی فالح زەیدی سەرۆکایەتی یەکەمین کۆبوونەوەی ئاسایی کابینەی نوێی کردووە.
زەیدی گوێی لە وەزیرەکان گرت سەبارەت بە دۆخی ئێستای وەزارەتەکانیان و باسی لە ڕێگاکانی چارەسەری کێشەکان کرد.
زەیدی زنجیرەیەک ڕێنمایی بۆ وەزیرەکان دەرکرد، نەخشەڕێگایەکی بۆ جێبەجێکردنی سیاسەت و ئامانج و ئەولەویەتەکانی حکومەت خستەڕوو، کە هەموویان ئامانجیان خزمەتکردنی هاوڵاتیان و باشترکردنی خزمەتگوزارییە گشتیەکان و ئابووری و بەرزکردنەوەی ئەدای دامەزراوەکان بوو.
هەروەها بڕیاری دا بۆ پەرەپێدانی سیاسەتێکی ئابووری گشتگیر بۆ وڵات و دامەزراندنی ئەنجومەنی سەقامگیری دارایی.
هاوکات وەزارەتی نەوت لە پێکهاتەیەکی سادە بۆ فرۆشتنی نەوتی خاو بگۆڕدرێت بۆ وەزارەتێک کە گرنگی بە زیادکردنی بەها و زیادکردنی بەرهەمهێنان و هەناردەکردن و پەرەپێدانی کەرتی نەوت بدات.
هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ڕاسپارد بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتی خێرا لەسەر کاراکردنەوەی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتە عەرەبی و هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان. جگە لەوەش جەختی لەسەر پێویستی ئامادەکردنی دوو ڕاپۆرت بۆ وەزارەتی کارەبا کردەوە: یەکێکیان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی کارەبا لەم هاوینەدا.