شارپرێس:
دوای متمانەدان بە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، عەلی
زەیدیی یەکەم وتاری فەرمی خۆی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق پێشکەشکرد و تارەکەی
نزیکەی هەشت خولەکی خایاند، بەڵام بەهیچ جۆرێک باسی هەرێمی کوردستانی نەکرد.
عەلی زەیدیی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەوتارەکەیدا ئاماژەی
بەوەکرد،" نیشتمان ئه‌مانه‌تێكی گه‌وره‌و مێژویی پێ سپاردوم، ئه‌و متمانه‌ی كه په‌رله‌مان پێی به‌خشیوین،
به‌ڵێن و پابه‌ندبونه له‌به‌رده‌م خوا‌و گه‌ل و مێژودا".
ئەوەشیخستەڕوو،"سوپاسی سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی
و هێزه سیاسییه‌كان ده‌كه‌م بۆ سه‌رخستنی ره‌وتی پێكهێنانی حكومه‌ت، قۆناغی ئاینده ده‌بێت قۆناغی شه‌راكه‌تی
راسته‌قینه‌و تێپه‌ڕاندنی ناكۆییه‌كان بێت".
عەلی زەیدیی
وتیشی،"كار بۆ پاراستنی دارایی گشتی و روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی
ده‌كه‌ین به هه‌موو شێوازه‌كانییه‌وه، هەروەها كار بۆ لاوان
ده‌دۆزینه‌وه‌و بێكاری كه‌مده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی به‌رنامه‌یه‌كه‌وە".
هەر لەو وتارەدا
زەیدیی باسی لەوەشکرد،"حكومه‌ت ده‌بێت به حكومه‌تی ده‌وڵه‌تی
دامه‌رزاوه‌یی و گوێ بۆ ده‌نگی هاوڵاتی ده‌گرێت".