شارپرێس:
نووسینگەی لێکۆڵینەوەی
فیدراڵی (FBI) خەڵاتێکی دارایی
بە بەهای 200,000 دۆلار دیاری کردووە بۆ هەر کەسێک زانیارییەک بدات کە ببێتە هۆی دەستگیرکردن
و دادگاییکردنی مۆنیکا ویت، کە سەربازێکی پێشووی هێزی ئاسمانی ئەمریکا و بریکاری
دژەسیخوڕی بووە و لە ساڵی 2013دا هەڵاتووە بۆ ئێران و تۆمەتی سیخوڕیکردنی بۆ بەرژەوەندی
تاران ڕووبەڕوو کراوەتەوە.
دانیال وێرزبیکی، بریکاری هەواڵگریی و بەرپرس لە نووسینگەی واشنتۆن ڕایگەیاند
کە ویت زیاتر لە دەیەیەک لەمەوبەر بە پێشکەشکردنی زانیارییەکانی پێوەست بە بەرگریی
نیشتمانیی بە ڕژێمی ئێران، خیانەتی لە سوێندی دەستووری خۆی کردووە، ئاماژەی بەوەش
کرد کە نووسینگەکە ئەم دۆسیەیەی لەبیر نەکردووە و هیوادارە لەم کاتە هەستیارەدا
زانیاریی لەسەر شوێنی مانەوەی دەستبکەوێت.
لە شوباتی 2019دا، دەستەی
باڵای سوێندخۆرانی فیدراڵی لە ناوچەی کۆڵۆمبیا تۆمەتبارنامەیەکی غیابییان ئاراستەی
ویت کرد بە تۆمەتی گواستنەوەی زانیارییە نهێنییەکانی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا.
ویت لە نێوان ساڵانی 1997 بۆ 2008 لە سوپای ئەمریکادا خزمەتی کردووە، پاشان
تا ساڵی 2010 وەک بەڵێندەری حکوومی کاری کردووە، ئەمەش دەرفەتی پێداوە بگاتە نهێنییە
هەواڵگرییە هەرە هەستیارەکان، لەوانەش ناوی ڕاستەقینەی بریکارە نهێنییەکان.
وا دادەنرێت کە ئەو ئەم
زانیارییانەی ڕادەستی حکوومەتی ئێران کردووە، ئەمەش بۆتە هۆی خستنەخەتەری بەرنامەکانی
بەرگریی نیشتمانیی و کارمەندانی ئەمریکی و خێزانەکانیان لە دەرەوەی وڵات، سەرەڕای
ئەنجامدانی توێژینەوە بۆ یارمەتیدانی ئێران لە بەئامانجگرتنی هاوکارە کۆنەکانی
