پاكستان بۆ گفتوگۆكردنی نێوان ئێران و ئەمریكا هەنگاوێكی دیكە دەنێت

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 167 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزیری ناوخۆی پاکستان  بۆ ئاسانكاریكردن لەگفتوگۆكانی نێوان و ئێران و ئەمریكا گەیشتە تاران و لەلایەن وەزیری ناوخۆی ئێرانەوە پێشوازی لێكرا.

 
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، ئەمڕۆ  بڵاویکردەوە،"موحسین نەقڤی، وەزیری ناوخۆی پاکستان بەسەردانێکی فەرمیی دوو رۆژە گەیشتە کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەوەش وەک بەشێک لەهەوڵە بەردەوامەکانی پاکستان بۆ ئاسانکاریکردنی گفتوگۆکان و برەودان بەئاشتیی هەرێمی".

پێشتریش، وەزیری ناوخۆی پاکستان لەمانگی (نیسان/4)ـی ڕابردودا لەگەڵ فەرماندەی سوپای پاکستانی بۆ هەمان مەبەست سەردانی تارانی كردو سێ ڕۆژ مانەوە.
 
ئەمە لەكاتێكدایە، ئیسلامئباد نێوەندگیری لەگفتوگۆکانی ئاشتی نێوان ئێران و ئەمریکادا دەكات.