ئێران هۆشداری توند بەوڵاتە دۆستەكانیان دەدات.. دانبەخۆداگرتنمان سنوردارە

جیهان

57 خولەک پێش ئێستا‌ 106 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕاوێژکاری ڕێبەری نوێی ئێران هۆشداری توند دەداتە وڵاتانی کوێت و ئیمارات كەبەوڵاتانی دۆست ناویان دەبات  و دەڵێت،  ئێران ساڵانێکی زۆر وەک دۆست و برا تەماشای ئەو وڵاتانەی کردوە، بەڵام ئەوان بەفرۆشتنی سەربەخۆیی خۆیان پێشوەختە خاک و ماڵی خۆیان بەخشیوە بەدوژمنانی فەلەستین و ئێران و جەختیش دەكاتەوە كە دانبەخۆداگرتنی ئێرانیش سنوردارە.


محەممەد موخبیر، ڕاوێژکاری ڕێبەری نوێی ئێران لەهەژماری فەرمی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، ئێران ساڵانێکی زۆر وەک دۆست و برا تەماشای ئەو وڵاتانەی کردوە، بەڵام ئەوان بەفرۆشتنی سەربەخۆیی خۆیان پێشوەختە خاک و ماڵی خۆیان بەخشیوە بەدوژمنانی فەلەستین و ئێران.

موخبیر لەدرێژەی پەیامەکەیدا جەختی کردوەتەوە کە وەڵامی ئێران بۆ ئەو بنکانەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا سێنتکۆم کە بەکرێگیراون، لەشەڕی ئەمدواییەدا هێشتا تەواو نەبوە، بەڵام بەدڵنیاییەوە ئەم جۆرە لەخۆڕاگری و دانبەخۆداگرتنەی تاران هەمیشەیی نابێت.