شارپرێس:
جیهان لەبەردەم لافاوێکی بێکاریدایەو ڕێکخراوی
نێودەوڵەتیی کار-یش هۆشداریدەدات کە لێکەوتەکانی جەنگی ئێران وەک شۆکێکی کوشندە
بازاڕی کار دەهەژێنێتو تەنها لەماوەی ئەمساڵو ساڵی داهاتودا، مەترسیی لەدەستدانی
43 ملیۆن هەلی کارو داڕمانی موچەی کرێکاران بهڕێژهى له 3٪ دەخاتە سەر نەخشەی
ئابوریی جیهان.
ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کار (ILO)ى سەر بەنەتەوەیەکگرتوەکان،
لەڕاپۆرتێکی نوێدا هۆشداریدەدات کە جەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنها مەترسییەکی سەربازی
نییە، بەڵکو دەبێتە هۆی شۆکێکی ئابوریی درێژخایەن کە بازاڕی کار لەسەرتاسەری جیهاندا
دەشێوێنێت.
بهگوێرهى پێشبینییەکانی ئەو ڕێکخراوە، لێکەوتەکانی
ئەو جەنگە لەساڵانی 2026و 2027دا، پێشبینیدەکرێت تەنها لەساڵی داهاتودا 2027دا نزیکەی
43 ملیۆن هەلی کاری تەواو لەجیهاندا لەناوبچێت، موچەی ڕاستەقینەی کرێکاران لەمساڵدا
1.1٪و لەساڵی داهاتودا بەڕێژەی 3٪ پاشەکشە دەکات، ئەگەر نرخی نەوت 50٪ بەرزبێتەوە،
کاتژمێرەکانی کارکردن لەئاستی جیهانیدا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمدەبنەوە.
ڕاپۆرتەکە ئاماژەى بهوهكردوه، له40٪ی هەلی
کارەکان لەناوچەکەدا لەژێر مەترسیی جدیی وەستاندان، بەتایبەت لەکەرتەکانی (بیناسازییو
نۆژەنکردنەوە، پیشەسازییو گواستنەوە، گەشتیارییو خزمەتگوزارییەکانو شۆکێکی هێواشو
کوشندە).
سانگهیۆن لی گەورە ئابوریناسی ڕێکخراوەکە لهوبارهیهوه
جهختیكردوهتهوه، ئەم قەیرانە تەنها پەککەوتنێکی کاتیی نییە، بەڵکو شۆکێکی هێواشە
کە بۆ ماوەیەکی درێژ کاریگەریی دەبێتو پێکهاتەی بازاڕی کار لەجیهاندا گۆڕانکاریی
بەسەردا دەهێنێت.
