ترەمپ دوایین مۆڵەت بە ئێران دەدات

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1080 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:


دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر ئێران دەکات و دەڵێت، دوو یان سێ مۆڵەتم پێداون بۆ ئەوەی رێککەوتن بکەن.

دۆناڵد ترەمپ دەڵێت: پێویستە وڵاتێکی ئاسایشمان هەبێت، هەروەها دڵنیابین لەوەی ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەست نەهێنێت.

هەروەها وتی، "دیموکراتەکان هەوڵدەدەن ڕێگری لە دانوستانمان لەگەڵ ئێران بکەن، ئێرانیش دەیەوێت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەناوببات. ئەمە ڕوونادات".

ترەمپ ڕوونی کردەوە کە "لەگەڵ ئێران دانوستان دەکات، هیوای خۆی دەربڕی کە ناچار نەبێت هیچ هێرشێکی دیکە دژی ئێران ئەنجام بدات.

ناوبراو لە درێژەی بە قسەکانیدا باسی لەوەکرد: دڵنیا نیم کە ئێمە هێرش دەکەینە سەر ئێران، سەرکردەکان لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا پەیوەندییان پێوە کردووم و پێیان وتم پێشکەوتنی بەرچاو سەبارەت بە ئێران هەبووە، ئەوە کاتژمێرێک پێش ئەوە بوو فەرمانی دەستپێکردنی هێرشی سەربازی بدەم و دواتر بڕیار بدەم هەڵیبوەشێنمەوە.

ترەمپ جەختی لەوەش کردەوە "دوو سێ ڕۆژیان پێدەدەم، ماوەیەکی سنوردار دەبێت، چونکە ناتوانم ڕێگەیان پێبدەم خاوەنی چەکی ئەتۆمی بن".

ترەمپ ئاماژەی بەوەدا کە "زۆر بە زوویی پێشکەوتنێک ڕوودەدات، چ لە ڕێگەی سەربازییەوە بێت یان ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران"، ڕوونیشیکردەوە "پێدەچێت زۆر بە زوویی ڕێککەوتنێک بکرێت".