شارپرێس:
ئەمڕۆ 19ی 5ی 2026 دادگای کەتنی سێی سلێمانی بڕیاری شەش مانگ زیندانیکردنی بۆ عوسمان عهبدوڵڵا گوڵپی دەرکرد، لەسەر بابەتێك کە لەمیدیاو فەیسبوکی خۆی بڵاویکردوهتەوەو دەستەواژەی "سیاسییەکی دۆڕاو"ی بەکارهێناوە.
بڕیارەکەی دادگا بەگوێرهى مادەی دووی ئامێرەکانی پەیوەندی بوە لەسەر سکاڵای ئەیوب نیعمەت ناسراو بە(ئارام قادر) بوە.
بڕیاری دادگا بەشەش مانگ زیندانیو ڕاگرتنی سزاکەی بۆ ماوەی سێ ساڵ لەسەر بەکارهێنانی دەستەواژەی "سیاسییەکی دۆڕاو"، چونکە دادگا پێیوابوە کە ئەو دەستەواژەیە لەکۆمەڵگەی کوردیدا ناوزڕاندنە.
ئەوە لەکاتێکدا دادگای کەتنی سێ لەبەرواری 29ی 7ی 2025 بڕیاری بێتاوانی تۆمەتباری دەرکردبوو، بەڵام دادگای پێداچونەوەی سلێمانی بریارەکەی هەڵوەشاندەوەو گەڕاندیەوە بۆ دادگاکەو ئەمڕۆ دادگای کەتنی سێ بڕیاری لەسەر تۆمەتبار دەرکرد.
لەکاتێکدا پارێزەرەکەی چەندجارێک داوایکردوە بەیاسای ڕۆژنامەوانی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، چونکە ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانەو خاوهنى ماڵپەڕێكه بهناوى (كوردپلات)و مۆڵەتی فەرمی هەیە، بەڵام دوا بڕیار بەگوێرهى مادەی 2ی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی بڕیار لەسەر کەیسەکەی درا.
