شارپرێس:
لیژنەی سێقۆڵی تایبەت بەکۆنترۆڵکردنی چەک لەدەستی دەوڵەتدا، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە کۆبونەوەیەکی بەرفراوان لەگەڵ هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی سازدەکات بۆ تاووتوێکردنی میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەی هەڵوەشاندنەوەی چەکی گروپە چەکدارەکانو تێکەڵکردنی چەکدارەکانیان لەناو دامەزراوەکانی دەوڵەتدا.
بهگوێرهى سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم لیژنەیە بەسەرۆکایەتیی عەلی زەیدی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانو بەئەندامێتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی پێشوو و هادی عامری سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر پێکهاتوە.
لەکۆبونەوەکەدا پرسی دابەشکردنی چەکدارەکان بەسەر وەزارەتو دەزگا ئەمنییەکان، پشکنینی تۆماری تاوانکارییان، دیاریکردنی کاتی ڕادەستکردنی چەکەکانو دابینکردنی بودجەی پێویست لەڕێگەی قەرزی ناوخۆیی یان بانکە کەنداوەکانەوە تاووتوێدەکرێن.
هەروەها پێشنیازی دروستکردنی وەزارەتێکی ئەمنیی تایبەت بەحەشدی شەعبی یان دەزگایەکی سەربەخۆ بۆ چارەسەرکردنی دۆسیەی چەکدارە بندیوارەکان تاووتوێدەکرێت، لەگەڵ گفتوگۆکردن لەسەر تەواوکردنی کابینەی حکومەتو ئاڵۆزییە هەرێمییەکان بۆ پاراستنی سەقامگیریی عێراق.