شارپرێس:
جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدان لە شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران فراوانتر دەبێت و بەندكراوێكی دیكەی كورد لە سنە لەسێدارە درا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سزای سێدارەی بەندكراوێك بە ناوی فەرهەنگ شێخەڵە، كە پێشتر بە تۆمەتی كوشتنی ئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ كراوە.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەكان، فەرهەنگ شێخەڵە، خەڵكی سنە، چوار ساڵ پێش بە تۆمەتی كوشتنی ئەنقەست لەلایەن هێزە حكومییەكانەوە دەستبەسەر كرابوو و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.