بەهۆی مەترسی شەڕەوە عێراق گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ وڵاتێکی دیکە راگرت

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2075 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەهۆی ئاڵۆزیی و مەترسییەکانی ناوچەکە، هێڵی ئاسمانی عێراق تاکو کاتێکی نادیار سەرجەم گەشتەکانی بۆ لوبنان راگرت.


هێڵی ئاسمانی عێراق لەئاگادارییەکدا بۆ گەشتیاران ئاماژەی بەوەکرد،" بەهۆی مەترسییە ئەمنییەکان و لەپێناو پاراستنی سەلامەتی گەشتیاران، لەئێستادا سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان بۆ شاری بەیروتی پایتەختی لوبنان راگیراون".

ئەوەشیخستەڕوو، ئەم رێکارانە لەچوارچێوەی بڕیار و رێنماییەکانی تایبەت بە سەلامەتی گەشتی ئاسمانی جێبەجێ دەکرێن.

هێڵی ئاسمانی عێراق باسی لەوەشکرد،" هەرکات رەزامەندی لە شانەی قەیران و لایەنە پەیوەندیدارەکان وەرگیرا، دەستبەجێ گەشتەکان بۆ بەیروت دەستپێدەکەنەوەو وادەی گەشتەکانیش رادەگەیەنرێن".

ئەم بڕیارەی هێڵی ئاسمانی عێراق لەکاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشکردنەسەر باشوری بەیروت دەکات، لەبەرامبەریش ئێران هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرشی موشەکی بۆسەر ئیسرائیل دەکات، بەڵام کەمێک لەمەوبەر دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، ئاگربەستی لەنێوان ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنان راگەیاند.