ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی كردەسەر بەیروت

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 277 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

ئیسرائیل هێرشیكردە سەر باشوری بەیروت پێگەی سەرەكی حیزبوڵای لوبنان.

سەرچاوە ئیسرائیلییەكان بە سكای نیوزی عەرەبییان ڕاگەیاندووە، پێشوەختە واشنتۆن ئاگاداركرایەوە لە هێرشەكانی ئەم دواییە كە بارەگایەكی حزبوڵای لوبنانیان كردە ئامانج لە باشوری بەیروت.

سوپای ئیسرائیل ڕۆژی یەكشەممە هێرشی كردە سەر ژێرخانی سەر بە حزبوڵای لوبنانی لە باشوری بەیروت.

سەرچاوەیەكی ئاگادار ڕایگەیاندووە كە ئامانجی هێرشەكە بنكەیەكی حزبوڵای لوبنان بوو نەك تاكێكی دیاریكراو.

ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل بڵاویكردەوە، هێزی ئاسمانی هێرشی كردووەتە سەر "ئامانجێكی بەنرخ" لەسەر بنەمای هەواڵگری ئیسرائیل.

ئەو ڕێككەوتنەكەی بەر لەچەند رۆژێك دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، نەیتوانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵا لە باشوری لوبنان ڕابگرێت، كە ئیسرائیل دەڵێت كار بۆ هەڵوەشاندنەوەی ژێرخانی حزبوڵا دەكات لەسەر سنورەكانی.

دواجار شەڕ گەیشتەوە بەیروت، كە ترەمپ زۆر هەوڵی دا رێگری لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر شارەكە بكات، هاوكات ئێران هۆشداری دابوو لەئەگەری لێدانی بەیروت ئەوانیش هێرشدەكەنەسەر باكوری ئیسرائیل.