وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشێکی فرۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیا بۆ سەر کەشتییەکی ئێرانی لە دەریای خەزەر، یەک دەریاوان کوژراوە و یەکێکی
دیکە بریندار بووە، هەروەها تاران هەڕەشەی وەڵامدانەوەی کرد. لە بەرامبەردا، ئۆکرانیا بانگەشەی ئەوەی کردوە کە کەشتییەکە چەک و تەقەمەنی بۆ ڕوسیا
گواستوەتەوە لە ڕێگەی یەکێک لە بەندەرەکان.
هەڵبژاردە مووشەکییەکانی ئێران چین؟
دوری ڕاستەوخۆ لەنێوان ئێران و ئۆکرانیا نزیکەی 1300 کیلۆمەترە، بەڵام ئەم
ژمارەیە ڕاستیی بارودۆخی ئۆپەراسیۆنی سەربازی نیشان نادات، چونکە خاکی ئۆکرانیا فراوانە. بۆیە دوری شارە سەرەکییەکان جیاوازە و هەندێک ئامانج لەناو مەودای
مووشەکە مامناوەند و دوورمەوداکانی ئێراندایە.
ئۆدێسا لە ئێرانەوە نزیکەی 1700 تا 1800 کیلۆمەتر دوورە، کە دەکرێت لە
مەودای مووشەکی (عماد) دابنرێت. خارکیف نزیکەی 1500 تا 1700 کیلۆمەتر دورە. کییڤ، پایتەختی ئۆکرانیا، نزیکەی 2000 تا 2100 کیلۆمەتر لە ئێران دورە،
کە بە شێوەی تیۆری مووشەکەکانی (خورمشەهر-٤) و(سجیل) دەتوانن بگەنە ئەو مەودایە، بە تایبەتی ئەگەر کێشی سەری
جەنگی موشەک کەم بکرێتەوە، چونکە مەودای فڕینی زیادتر دەکات.
لە بواری فرۆکە بێفڕۆکەکان (درۆن) یشدا، Shahed-136B و Arash-2 بە شێوەی تیۆری دەتوانن بگەنە ئامانجەکان
لە ناو ئۆکرانیا. بەڵام جێبەجێکردنی هێرشێکی لەم جۆرە ئاسان نییە، چونکە پێویستە بە
ئاسمانی ئازەربایجاندا تێپەڕن، کە دەکرێت بخرێنە خوارەوە، بە تایبەتی لەگەڵ ئەو
ئاڵۆزییەی کە ئێستا لەنێوان تاران و باکودا هەیە.
لە بواری موشەکی کروزدا، (سومار) یەکێکە لە گرنگترین هەڵبژاردەکانی ئێران
بۆ هێرشە دورمەوداکان. مەودای ئەم مووشەکە بەنزیکەی 3000 کیلۆمەتر دەخەمڵێندرێت.
ئەو موشەکە بۆ هێرشی زەوی بە زەوییە و بۆ لێدانی ئامانجە ستراتیژییەکان دروست
کراوە، هەروەها بە درێژ مەوداترین مووشەکە کروزەکانی ئێران ژماردەکرێت.
خاڵێکی گرنگ
خاڵی گرنگ لێرەدا ئەوەیە کە ئێران بانکی ئامانجی تەواو و وردى لە ناو ئۆکرانیا نییە. بۆیە ئەگەر بڕیار بدات هێرشێکی ڕاستەوخۆ ئەنجام بدات، بە زۆری
پێویستی بە هاوکاری هەواڵگریی ڕوسیا دەبێت، چونکە هێزەکانی ڕوسیا زانیاریی
وردیان دەربارەی دامەزراوە سەربازی و ئامانجە ستراتیژییەکانی ئۆکراین هەیە.