سوپای پاسداران هۆشداریی دەدات.. ڕێكاری نوێی توند دەگرینەبەر

جیهان

25/06/2026‌ 684 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداریدایە خاوەن کەشتییەکان هەر ڕێڕەوی نوێی تێپەڕبون بەگەروی هورمزدا بەبێ هاوئاهەنگیی تاران پەسند ناکرێت و مەترسیدارەو جەختی كردەوە كەتێپەڕبون بەڕێڕەوەكەدا ڕێنمایی نوێی هەیە.


سوپای پاسداران لەڕاگەیەندراوێكدا، هەڕەشەی گرتنەبەری رێکاری نوێی کرد لەدژی ئەو کەشتییانەی گوێ بەرێنماییەکانی نادەن، دەشڵێت، بەرەنگاری هەر تێپەڕبونێک  دەبنەوە کە بەبێ مۆڵەتی ئەوان بێت.

بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکانی ئێران، هێزی دەریایی سوپای پاسداران ڕایگەیاندوە تەنیا ئەو رێڕەوانەی کەشتیوانی رێگەیان پێدراوە کە لەلایەن ئێرانەوە دەستنیشان کراون و هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزەکانی ئێران لەو بارەیەوە بەناچاری دەزانێت.

هێزی دەریایی سوپای پاسداران دەشڵێت، "کەشتیوانی لەدەرەوەی ئەو رێڕەوانە زۆر مەترسیدارو قەدەغەن، هۆشداری دەدەینە هەموو کەشتییەکان کە دوربکەونەوە لەهەر جوڵەیەک لەدەرەوەی رێڕەوە دیاریکراوەکان".