شارپرێس:
مارک ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی ڕێگە بە ئێران نادات باجی تێپەڕبوون لە گەرووی هورمز بسەپێنێت.
ڕۆبیۆ لە لووتکەی ئەمریکا و وڵاتانی کەنداو لە بەحرەین جەختی کردەوە کە گەرووی هورمز ڕێڕەوێکی نێودەوڵەتییە و هیچ لایەنێک خاوەندارێتیی ناکات. هەروەها دووبارەی کردەوە کە ئێران نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد کە وڵاتەکەی خوازیاری ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانەیە لەگەڵ ئێران کە هەموو لایەک لەسەری ڕازی بن، و ئێستا کار دەکەن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە خزمەت بە گەلی ئێران بکات.
لە کۆتاییدا هیوای خواست لەم قۆناغە نوێیەی دانوستانەکاندا ئەنجامی باش بۆ چەسپاندنی ئاشتی بەدەستبێت.