پزیشکیان: ئێمە ستەم ناکەین و ستەمیش لەهیچ کەس قبوڵ ناکەین

جیهان

15 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 214 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

مەسعود پزیشکیان پەیامێکی بەبۆنەی رۆژی عاشورا بڵاوکردەوەو رایگەیاند، ستەم ناکەن، بەڵام ستەمیش لەهیچ کەسێک قبوڵ ناکەن و بێدەنگ نابن بەرامبەری.


مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لەپەیامێکدا لەسەکۆی "ئێکس" ئاماژەی بەوەکرد،" ئیمام حسێن فێری کردین روبەڕوی ستەم ببینەوە، دەکرێت قوربانی بە رۆح بدرێت، بەڵام نابێت قوربانی بە کەرامەت بدرێت ".

مەسعود پزیشکیان هەر لەو پەیامەیدا باسی لەوەشکرد،" دەکرێت بەتەنها بمێنینەوە،  بەڵام نابێت واز لەراستییەکان بهێنین، ئێمە نە ستەم دەکەین و ستەمیش قبوڵ دەکەین و بێدەنگ نابین بەرامبەری ".