شارپرێس:
بنیامین ناتانیاهۆ
رایدەگەیەنێت، دەبێت ئیسرائیل کۆتایی بە "پاشکۆیەتیی سەربازی" ئەمریکا
بهێنێت و دەست بە پەرەپێدانی پیشەسازی ناوخۆیی چەک بکات.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل
لەکۆبونەوەیەکدا لەگەڵ ئەفسەرانی یەدەگی سوپای وڵاتەکەی رایگەیاند،" من زۆر
سوپاسی ئەو پاڵپشتییە دەکەم کە لە دۆستە ئەمریکییەکانمانەوە پێمان گەیشتووە، بەڵام
ئەمڕۆ دەڵێم: ئێمە پێویستمان بە سیستمێکی سەربەخۆی بەرهەمهێنانی چەک هەیە، دەبێت
خۆمان تەقەمەنییەکانی خۆمان دروست بکەین."
ئەوەشیخستەڕوو،" ئیسرائیل ئێستا لە شەڕێکی
گەورەدایە دژی ئێران و بریکارەکانی، کە هێشتا کۆتایی نەهاتوە، دەبێت خۆمان لە
پشتبەستن بە ئەمریکا رزگار بکەین، هێزی زیاتر بنیاد بنێین و تەکنەلۆژیای زیاتر
بخەینە گەڕ."