شارپرێس:
دۆناڵد ترهمپ سەرۆکی ئەمریکا لە 250مین ساڵیادی سەربەخۆیی وڵاتەکەیدا، لەپهیامێكدا لەچیای ڕاشمۆر لەویلایەتی ساوس داکۆتا، دوبارە باسی لەگهورهیى ئەمریکا کردەوەو رایگەیاند، "هەفتەیەک مۆڵەتمان بەئێرانییەکان داوە".
ترهمپ لهپهیامهكهیدا ڕایگەیاند، ئەمریکا لەڕوی بەزەییەوە مۆڵەتی هەفتەیەکی داوە بەئێران بۆ ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنەکان تا مەراسیمی بەخاکسپاردنی ڕێبەری باڵا عەلی خامنەیی بەڕێوەبچێت.
جەختیشیکردەوە، ئێرانییەکان بەتوندییو بەهەموو شێوازێک هیوادارن بگەنە ڕێککەوتنێکی سیاسیی لەگەڵ ئەمریکادا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئیدارەکەی، لێدانی زۆر توندی ئاڕاستەی تاران کردوەو ڕوبەڕوبونەوەی ڤەنزوێلاشی لەتهنها ڕۆژێكدا یەکلاییکردوەتەوە.
سهرۆكى ئهمریكا پێشتریش چەندینجار ڕایگهیاندبوو ئێران لەسەر هەموو داواکارییەکانی ئەمریکا ڕازیبوەو شکستیهێناوەو هەرگیز چەکی ئەتۆمی بەدەستناهێنێت.