پارێزگاری سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەكات لە شوێنی بۆردومانەكان دوربكەونەوە

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 460 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كەمێك لەمەوبەر دەنگی چەند تەقینەوەیەك لە سنوری گەڕەكی تاسڵوجەی شاری سلێمانی بیسترا و ئاگرێكی گەورە كەوتووەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان ئاگرەكە بەهۆی هێرشەوە بووە، بەڵام تاكو ئێستا دەزگا ئەمنییەكان رونكردنەوەیان لەبارەی هێرشەكە و زیانەكانییەوە نەداوە و تیمەكانی بەرگری شارستانیش خەریكی كوژاندنەوەی ئاگرەكان.

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت "بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە؛ بەتوندی سەركۆنەی هێرشەكان بۆ شاری سلێمانی و كوردستان دەكەین، دووپاتی دەكەینەوە كە هەرێمی كوردستان و حكومەتی خۆجێی سلێمانیش، بێلایەنانەو بەرپرسیارانە؛ بەشێك نین لەم جەنگەی بەرۆكی ناوچەكەی گرتووە".

هەڤاڵ ئەبوبەكر لە راگەیەندراوەكەدا رایگەیاند، داوا لە هاووڵاتیان دەكەین، لە شوێنی بۆردەمانەكان نزیك نەبنەوەو ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ هێزەكانی ئاسایش و ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەكانی تر دروستنەكەن، بۆ ئەوەی بتوانن كارەكانی خۆیان پیشەییانە؛ جێبەجێبكەن.