حكومەتی هەرێم داوا لەئێران دەكات هێرشەكانی رابگرێـت

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 297 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، هێرشە بێ پاساوەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان شەرمەزار دەكات.

سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، بەردەوامیی ئەم هێرشانە، سەقامگیریی تەواوی ناوچەكە تێك دەدات و داوا لە كۆماری ئیسلامیی ئێران دەكەین، كۆتایی بەم هێرشانە بهێنێت.

هەروەها داوا لە حكومەتی عێراقی فیدراڵ و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییش دەكات سنوورێك بۆ ئەم پێشێلكارییانە دابنێن.