ئاماری نوێی قوربانیانی هێرشەكانی ئێران و گروپە چەكدارەكان لە هەرێم بڵاوكرایەوە

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 401 جار خوێندراوه‌ته‌وه


 شارپرێس:

كامەران عوسمان لەرێكخراوی سی پی تی ئەمریكی ئاشكرایكرد، ژمارەی سەرجەمی قوربانییانی هێرشەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان گەیشتە (١٤٤) كەس.

لەراگەیەندراوێكدا كامەران عوسمان دەڵێت "لە كاتژمێر ٦:٠٥ خولەكی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، سوپای پاسدارانی ئێران، بە شەش موشەك هێرشی كردە سەر كامپی كۆمەڵەی شۆڕگێڕانی كوردستان لە زرگوێزەڵە. لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا، (٩) كەس گیانیان لەدەستدا و (٢) كەسی تریش برینداربوون".

ئاشكراشیكردووە، تەواوی پێشمەرگە شەهیدەكانی ئەم ڕووداوە، لە ساڵی ٢٠٢٦دا پەیوەست بوون بە كۆمەڵەی شۆڕشگێڕان و بوون بە پێشمەرگە.

بەگوێرەی ئامارێك كە رێكخراوەكە بڵاویكردووەتەوە، لە ساتەوەختی دەستپێكردنی شەڕی نێوان ئەمریكا و ئێران، بەهۆی هێرشەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران و گروپە هاوپەیوەندەكانی لە عێراق بۆ سەر هەرێمی كوردستان، (٣٠) كەس گیانیان لەدەستداوە و (١١٤) كەسی تریش برینداربوون.