شارپرێس:
تارانو کیێڤ
لەڕێگەی دیپلۆماسییەوە ڕێگریی لەتەقینەوەی دۆخەکە دەکەن؛ پاشئەوەی هێرشێکی کوشندەی
ئۆکرانیا بۆسەر کەشتییەکی بازرگانیی ئێران لەدەریای (کاسپیەن)، هەردوو وڵاتی خستە
لێواری گرژییەکی نوێوە.
عەباس عێراقچی
وەزیری دەرەوەی ئێران لەسەر هێرشکردنەسەر کەشتییەکی وڵاتەکەی لەلایەن ئۆکرانیاوە ڕایگەیاند،
تاران بەڕونی ئەوەیخستوەتەڕوو، هەر هێرشێک بۆسەر هاوڵاتیان یان بەرژەوەندییەکانی دەوڵەتی
ئێران نایاساییەو دەبێت قەرەبوی سەرجەم زیانەکان بکرێتەوە.
عێراقچی لەهەژماری
فەرمی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) نوسیویەتی، "ئەندرێی سیبیگا وەزیری دەرەوەی
ئۆکرانیا جەختیکردوەتەوە، هێرشکردنەسەر کەشتییە ئێرانییەکە بەمەبەست نەبوە، وڵاتەکەی
بەهیچ شێوەیەک نایەوێت ئاستی گرژییەکان بەرزبکاتەوە".
وەزیری دەرەوەی
ئێران لەدرێژەدا ئاماژەی بەوەکردوە، "ئێران خۆشی نایەوێت دۆخەکە بەرەو ئاڵۆزیی
زیاترببات، بەڵام بەڕونی تێمانگهیاندون، هەر جۆرە هێرشێک بۆسەر بەرژەوەندیی یان
هاوڵاتیانی ئێران، بەهیچ شێوەیەک قبوڵکراو نییەو پێویستە قەرەبوی تەواوی زیانەکان
بکرێتەوە".
ئەم لێدوانانە
دوای ئەوەدێن، وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە25ی ئهم مانگهدا ڕایگەیاند، ئۆکرانیا هێرشیکردوەتەسەر
کەشتییەکی بازرگانیی ئێران لەدەریای کاسپیەن (قەزوین) کە بەهۆیەوە ئەندامێکی ستافی
کەشتییەکە گیانی لەدەستداوە.
