شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی
توند لەئێران و گروپەکانی مقاوەمە لەعێراق دەکات و دەڵێت،" هێرشەکانی ئەمریکا
و سعودیە بۆ سەر حەشدی شەعبی بەهەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق بوە ".
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی
ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ (فۆکس نیوز)ی ئەمریکی
ئاماژەی بەوەکرد،" لەتۆڵەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لەئوردن،
بەتوندی لەئێران دەدەین ".
ئەوەشیخستەڕوو،"
لێیاندەگەڕێم ئەوان بەردەوام بن لە قسەکردن و ئێمەش بەردەوام دەبین لە هێرشەکانمان
بۆ سەر ئێران ".
لەبارەی هێرشەکانی
ئەمڕۆی سەر حەشدی شەعبی لەعێراق، کە تێیدا زیاتر لە 20 کەس کوژران و 32 کەسی دیکەش برینداربون، ترەمپ وتی،"
هێرشەکان بەهەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق کراون ".