ژماره‌ى كوژراوو بریندارانى حه‌شدى شه‌عبى ئاشكراده‌كرێت

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4093 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

حەشدی شەعبی ئاماری سەرەتایی قوربانیانی هێرشەکانی ئەمریکاو سعودیە ڕادەگەیەنێت، له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت، "52 قوربانیمان هه‌یه‌".


دەستەی حەشدی شەعبی بەفەرمی ئاماری زیانى گیانیی هێزه‌كانى ڕاگەیاندو ده‌ڵێت، "بەهۆی هێرشە ئاسمانییە هاوبەشەکانی ئەمریکاو سعودیە بۆسەر بارەگا فەرمییەکانمان لەحەوت پارێزگای عێراق 20 كه‌س كوژراون‌و 32ى دیكه‌ش بریندارن".

ئه‌وه‌شى ڕونكردوه‌ته‌وه‌، هێرشەکان بارەگاکانی حه‌شدى لەپارێزگاکانی (بەغدا، واست، نەینەوا، بەسرە، کەرکوک، کەربەلاو دیالە) کردوەتە ئامانج‌و سه‌ربارى زیانه‌ گیانیه‌كان، زیانێکی زۆر مادیشى لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌.

حەشدی شەعبی جەختیکردوەتەوە، لیژنە مەیدانییەکان هێشتا لەپشکنین‌و کۆکردنەوەی زانیاریی بەردەوامن، بەو هۆیەشەوە ئەگەری هەیە ژمارەی شەهیدو بریندارەکان لەکاتەکانی داهاتودا زیاتر بەرزبێتەوە.