شارپرێس:
ئیلی کۆهێن، وەزیری وزەی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ئەگەر تورکیا پلانەکانی بۆ دروستکردنی بنکەی سەربازیی لە سوریا جێبەجێ بکات، ئیسرائیل ناچار دەبێت بنکەی سەربازیی لەو وڵاتە دابمەزرێنێت.
کۆهێن جەختی کردەوە کە تەل ئەبیب بەرامبەر هەر جوڵەیەکی سەربازیی تورکیا دەستبەستراو نابێت و بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی نەتەوەیی و پاراستنی بەرژەوەندییە ستراتیجییەکانی هاوشێوە وەڵام دەداتەوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە کە ناوچەکانی دەوروبەری کەرتی غەززە و سنورەکانی سوریا و لوبنان بوونەتە بەشێک لە واقیعێکی مەیدانیی نوێ کە پێویستیی بە ئامادەیی سەربازیی ڕاستەوخۆ هەیە بۆ پاراستنی کۆمەڵگە جولەکەنشینەکان.
بەرپرسە ئیسرائیلییەلە هەروەک ڕونیکردۆتەوە کە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە سەردانەکانیدا بۆ واشنتن تاووتوێی دۆسییە هەستیارەکانی پەیوەست بە ئێران، لوبنان و چەککردنی حزبوڵڵا دەکات.