شارپرێس:
وەزارەتی کارەبا ئاشكرایدهكات، داشکاندنی تایبەت بەڕێژەی تاوەکو 50٪ بۆ قەرزی کۆنی پێش پڕۆژەی ڕوناکی جێبەجێدهكاتو دهشڵێت، "بڕیارەكه تەنها لەنێوان 3ی ئاب بۆ 10ی ئەیلولی 2026 كارى پێدهكرێت".
وهزارهتى كارهبا وتویهتى، "ئەم کەمکردنەوەیە تەنها قەرزە کۆنەکانی پێش جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕوناکی دەگرێتەوەو پارەی پسوڵە نوێیەکانی پڕۆژەکە ناگرێتەوە، بۆ سودمەندبونیش لەو دەرفەتە، هاوبەشان دەبێت تەواوی بڕی قەرزە کەمکراوەکەیان بەیەکجار بدەنەوە".
ئهوهشى ڕاگهیاندوه، "ڕێژەی داشکاندنەکانیش بەمشێوایه دهبن:
داشکاندنی 50٪ بۆ سەرجەم هاوبەشانی ماڵانو کەرتی کشتوکاڵی.
داشکاندنی 25٪ بۆ هاوبەشانی کەرتی پیشەسازیی، بازرگانیو فەرمانگە میرییەکان (جگە لەو هاوبەشانەی کە هێڵی تایبەتیان هەیە).
وەزارەتی کارەبا ڕونیکردوەتەوە، بەهۆی پێویستی بەئامادەکاریی تەکنیکی، سیستەمی پارەدان لەڕێگەی ئی-پسوڵەو هۆبەکانی فرۆشتنی وزە لەنێوان 30ی تەمموز بۆ 3ی ئابی 2026 بەشێوەیەکی کاتیی دەوەستێت، بۆیە داوا لەهاوڵاتیان دەکرێت، پێش 30ی تەمموز پارەی پسوڵەکانیان بدەن تاوەکو لەپڕۆسەی پارەدانەکەدا دادپەروەریی بۆ هەموان دابینبکرێت.
خێراترین ڕێگە بۆ پارەدان بەکارهێنانی ئی-پسوڵەیە بۆ دورکەوتنەوە لەقەرەباڵغیو ئەم داشکاندنە ئەو پارەدانانە ناگرێتەوە کە لەڕێگەی کارمەندانی گەڕۆکی کۆکەرەوەی پارەی کارەباوە ئەنجامدەدرێن، هاوڵاتیانیش دەتوانن بۆ هەر پرسیارێک پهیوەندی بەژمارە 1992ی سەنتەری خزمەتگوزاری ڕوناکییەوە بکەن.
