هێرشکرایەسەر تۆپخانەیەک لەسلێمانی

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 13669 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
 
بەیانی ئەمرۆ هێرشکرایەسەر تۆپخانەیەک لەسنوری پارێزگاى سلێمانى‌و تائێستاش دیارنییە ئێران یاخود گروپە چەکدارەکانی عێراق بون.


بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەناوچەیەکی سلێمانی، کۆگایەکی چەک‌و تەقەمەنی بۆردوومانکرا، بەگوێرەی زانیارییەکانی شارپرێس کۆگاکە "بەتۆپخانەی یەک" ناسراوەو چەک‌و تەقەمەنی هێزەكانى پێشمه‌رگه‌ى تێدا هەڵدەگیرێت.

هاوکات میدیاكانی نزیك لەسوپای پاسداران دیمەنی كەوتنەوەی ئاگریان لەناوچەیەك بڵاوكردوەتەوەو ئاماژەیان بەوەكردوە، كۆگای چەكی گروپە جوداخوازەكان لەسلێمانی كراوەتە ئامانج، تائێستاش یەکێتیی بەفەرمی هیچ ڕونکردنەوەیەکی له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاونەکردوەتەوە.

بەپەلە