شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
لەپەیامێکی نوێدا لەبارەی چارەنوسی پارە بلۆککراوەکانی ئێران لەسویسرا ڕایگەیاند،
واشنتۆن بەچەند قۆناغێک ئەو پارانە بۆ بەرژەوەندییو قەرەبوکردنەوەی زیانەکانی خۆییو
کەرتی بازرگانیی بەکاردەهێنێت.
ترەمپ بەڕونی جەختیکردەوە،
هیچ بڕە پارەیەک لەو داراییە بلۆککراوانە بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران ناگەڕێندرێتەوە،
بەڵکو ئەمریکا تەواوی ئەو پارانە تەرخاندەکات بۆ چاککردنەوەو نۆژەنکردنەوەی ئەو کەشتییە
سەربازییو جەنگییانەی خۆی کە بەهۆی شەڕو پێکدادانەکانەوە زیانیان پێگەیشتوە.
سەرۆکی ئەمریکا لەدرێژەی
پەیامەکەیدا ئاشکرایکرد، بەشێکی دیکەی ئەو پارە بلۆککراوانەی ئێران، وەک قەرەبوو دەدرێتە
ئەو کەشتییە بازرگانییانەی کە لەگەروی هورمزدا بەهۆی هێرشو دەستدرێژییەکانی ئێرانەوە
زیانیان بەرکەوتوە، چ لەتێکچونی خودی کەشتییەکان یان لەناوچونو زیانگەیشتن بەو
بارو کەلوپەلانەی کە لەناو کەشتییەکاندا گواستراونەتەوە.
لهبهشێكى دیكهى پهیامهكهیدا
دۆناڵد ترەمپ هێرشیكردهسهر دیموكراتهكانو دهنگه ناڕازییه دژه ئۆپهراسیۆنهكانى
سوپاى ئهمریكاو بەهێنانەوەی نمونەیەک وەڵامی ئەو لایەنو ڕەخنەگرانەی دایەوە کە
دژی دەستوەردانی سەربازین لەناوچەکەدا.
ترهمپ ڕایگەیاند،
"نەیاران لەسەرەتادا دەستپێکردنی شەڕیان نەدەویستو ترسیان هەبوو، بەڵام کاتێک
لەماوەی تەنها 48 خولەکدا سەرکەوتنی سەربازیی بەدەستهات، هەڵوێستیان گۆڕییو وەک هەنگاوێکی
باش وەسفیان کرد، لەئێستادا ڕێک هەمان دۆخو هاوکێشە لەدۆسیەی ئێراندا دوبارەدەبێتەوە،
بەڵام خەڵکو ڕەخنەگران ناتوانن لەڕەهەندە ستراتیژییەکانی پشت ئەم جوڵانهى ئێمه
تێبگەن".
ئهوهشى وت، "ئەنجامە
ڕاستەقینەکان تەنها دوای دەستپێکردنی کردەوە سەربازییەکانو یەکلاییکردنەوەی مەیدانیی
دۆخەکە دەردەکەون، هاوشێوەی ئەو سەرکەوتنە خێرایانەی پێشتر لەمێژودا تۆمارکراون".
