شارپرێس:
شاره‌زایه‌كى كه‌شناسیى له‌هه‌رێم زانیاریى گرنگ له‌باره‌ى كه‌شوهه‌واى سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌وه ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ینێ گه‌رمترین ڕۆژى ئه‌م وه‌رزى هاوینه ده‌بێت.
پشتیوان پێنجوێنى شاره‌زاى بوارى كه‌شناسیى به‌شارپرێسى وت، "ئه‌گه‌ر گۆڕانکاریی ڕونەدات، لەتەواوی ناوچەکانی هەرێم سبەینێ چوارشەممە گەرمترین ڕۆژی وەرزی ئەم هاوینە دەبێت".
به‌وته‌ى پشتیوان، "سبه‌ینێ له‌سلێمانى پله‌ى گه‌رما 45 پله‌ى سیلیزى ده‌بێت، له‌كه‌لار 49 پله‌و له‌خانه‌قین‌و مه‌نده‌لى‌و كفرى-ش 50 پله ده‌بێت".
پێنجوێنى ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "ئه‌و پلانه‌ى ڕاگه‌یه‌نراون جیاواز ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌و پله گه‌رمیه‌ى ڕاسته‌وخۆ له‌به‌ر تیشكى خۆر بیت، واته هه‌ستپێكراو له‌به‌ر تیشكى خۆر پله‌كانى گه‌رما زۆر به‌رزتر ده‌بێت، به‌و پێیه‌ى ئاسمانى هه‌رێم سبه‌ینێ چوارشه‌ممه هه‌ور ده‌بێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات گه‌رمایه‌كى تاقه‌تپڕوكێن هه‌ستى پێبكرێت".