شارپرێس:
دەستەی حەشدی شەعبی لەعێراق ئاشكرایكرد، چەندین بارەگای سەربازیی سەر بەهێزەکانیان لەناوچە جیاجیاکانی عێراق کەوتونەتەبەر هێرشی ئاسمانیی هاوبەشی هێزەکانی ئەمریکاو سعودیە، ئەمەش بوەتە هۆی کوژران‌و برینداربونی چەندین کارمەندو زیانی مادی گەورە، زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، له‌شه‌ش پارێزگاى عێراق هێرشێكى چڕ كراوه‌ته‌سه‌ر حه‌شد.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی دەستەى حه‌شدى ڕاگهیهنراوێكى بڵاوكردهوهو ڕایگه‌یاند، "ئەم هێرشانە پەرەسەندنێکی مەترسیداری دۆخەکەنو پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی عێراقن، هێرشەکەش به‌پلانێکی پێشوەختە ئه‌نجامدراوه‌و تەنها چەند کاتژمێرێک دوای کۆبونەوەی نێوان دۆناڵد ترەمپ‌و بنیامین ناتانیاهۆ ئەنجامدراوە، ئه‌وه‌شى ڕویدا، هه‌مان ئه‌و یادەوەرییه تاڵانه‌ى تەقینەوەو ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکانی لەلای عێراقییەکان زیندوکردەوە كه له‌سه‌ر ده‌ستى تیرۆر ڕوبه‌ڕوى وڵات ده‌بوه‌وه".
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى حه‌شدى شه‌عبى ئاشكرایكردوه، هێرشەكان كاتژمێر 3:30 خوله‌كى به‌یانى ئه‌مڕۆ لەیەککاتدا ناوچەكانى (باکور، باشور‌و ناوەڕاست)ی عێراقى کردوەتە ئامانج، له‌به‌سره بارەگای سەرەکیی سەرکردایەتی حەشدى شه‌عبى لەناوچەی (الدیر)و له‌پارێزگاكانى نهینهواو واست-یش، چەندین هێرش بۆسەر کۆگاکانی چەکو تەقەمەنی ئه‌نجامدراوه به‌تایبه‌ت لەدەشتی نەینەواو ناوچەی ئەلسوێرە.
ئه‌وه‌ش زانراوه، "لهبابلو که‌رکوک-یش دەنگی تەقینەوەی بەهێز لەناوچەکانی باکوری بابل‌و ناوچەی زاب بیستراوه".
وەزارەتی بەرگریی سعودیەو فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (CENTCOM) بەفەرمی بەرپرسیارێتی هێرشەکانیان گرتە ئەستۆ، لایەنی سعودی ڕایگەیاند، هێرشەکە لەچوارچێوەی مافی بەرگریی لەخۆكردن ئەنجامدراوە، پاشئەوەی لە72 کاتژمێری ڕابردودا زیاتر لە 30 درۆن لەناوخاکى عێراقەوە ئاراستەی دامەزراوە نەوتییەکانی کۆمپانیای ئارامکۆ لەڕیازو ناوچەی ڕۆژهەڵاتى ئه‌و وڵاته کراون.
ئاماژە بەوەشکراوە، تیمی هاوبەشی ئەمریکاو سعودیە بنکە لۆجستی‌و کۆگاکانی چەکی ئەو گروپانەیان پێکاوە کە تۆمەتبارن بەجێبەجێکردنی فەرمانەکانی سوپاى پاسدارانى ئێرانی لەناوچەکەدا.
هێرشەکان لەکاتێکدایە، بڕیاربوو لەچەند ڕۆژی داهاتودا زەیدیی بچێتە سعودیە، به‌ڵام دیارنییە بەهۆی ئەم هێرشانەوە سەردانەکە هەڵدەوەشێتەوە یان نا.