شارپرێس:
پەرلەمانی ئێران پڕۆژەیاسایەکی زۆر بەپەلەی دژی بەریتانیا پێشکەشی دەستەی سەرۆکایەتی کرد، تاوەکو لەئەگەری خستنی ناوی سوپای پاسداران بۆ ناو لیستی تیرۆر، دەستبەجێ سەرجەم تواناکانی تاران دژی لەندەن بەکاربهێنرێت.
حوسێن عەلی حاجی دێلیگانی جێگری سەرۆکی جێگری سەرۆکی لیژنەی مادەی 90 لەپەرلەمانی ئێران كه کارەکەی ڕادەستکردنی سکاڵای هاوڵاتیانە لەسەر کارکردنی پەرلەمانو دەسەڵاتی جێبەجێکردن یان دادوەریی ڕایگەیاند، "پڕۆژەیاسایەکی زۆر بەپەلە لەژێر ناوی (یاسای بەرپەرچدانەوەی بڕیاری حکومەتی بەریتانیا لەئەگەری ناساندنی سوپای پاسداران وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی) پێشکەشی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کراوە".
دێلیگانی لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی تەسنیم وتویهتى، "ئەم یاسایە لەسیستەمی پەرلەماندا جێگیرکراوەو وەک وەڵامێکی ئامادەکراوە بۆ هەڕەشەکانی لەندەن".
ئهوهشى وت، "ئەگەر حکومەتی بەریتانیا توشی هەڵەی لێکدانەوەبێتو بڕیارەکە جێبەجێبکات، پەرلەمان دەستبەجێ یاساکە دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوەو تاران سەرجەم تواناکانی خۆی دژی ئەو وڵاتە بەکاردەهێنێت".