شارپرێس:
فڕۆکەیەکی جەنگی جۆری F-35ی ئەمریکی لەبنکەی ئاسمانی "میرامار" توشی ڕوداوێک هات و بەهۆیەوە تێکشکا.
بڵەیک ستاربوک، وتەبێژی بنکەی ئاسمانی "میرامار" بە تۆڕی هەواڵی "فۆکس نیوز"ی راگەیاندوە،" نزیکەی کاتژمێر 10:00ی بەیانی ئەمڕۆ بەکاتی ئەمریکا، فڕۆکەیەکی F-35ی لە بنکەی ئاسمانی میرامار لەشاری سان دییاگۆ کەوتەخوارەوە، کە سەر بە باڵی فڕۆکەوانی سێیەمی هێزی دەریایی ئەمریکا بوو.
ئەوەشیخستەڕوو، دوای ڕوداوەکە فڕۆکەوانەکە بە پەڕەشوت خۆی هەڵداوەتەخوارەوەو رزگارکراوە.