داوای سەردانێكی بەپەلە لەئێران دەكرێت

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1529 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی دەرەوەی پاکستان بەپەلە بانگهێشتی وەزیری دەرەوەی ئێرانی بۆ ئیسلام ئاباد دەكات و دەڵێت، دەبێت ڕێگە نەدرێت دۆخەكە لەئێستا خراپتر بێت.


دوای ئەنجامدانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەنێوان هەردولادا بەمەبەستی تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکەو پێشنیازەکانی ئەمریکا، وەزارەتی دەرەوەی پاکستان بەفەرمی بانگهێشتی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێرانی کردو داوای لێ کرد بەپەلە سەردانی ئیسلام ئاباد بکات.

میدیاكانی ەو وڵاتە ڕاشیانگەیاندوە، ئامانجی سەرەکیی ئەم هەوڵە هاوبەشە، زیندوکردنەوەی ڕێڕەوی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکاو ئێرانە، بەتایبەتی دوای ئەوەی تاران ئەو پێشنیازەی ئەمریکای ڕەتکردەوە کە تایبەت بوو بەکردنەوەی گەروی هورمز.