شارپرێس:
ماڵپەڕێکی ئێرانی
زانیاری ورد لەبارەی کۆبونەوەیەکی نهێنی نێوان موجتەبا خامنەیی و مەسعود پزیشکیان
لەبارەی تاوتوێکردنی پرسە هەستیارەکانی ئێران ئاشکرادەکات.
کەناڵی "ئێران ئینتەرناشناڵ" لەڕاپۆرتێکیدا ئاماژەی بەوەکردوە،" کۆبونەوەکە
لەسەر کورسی پاشەوەی ئۆتۆمبێلێک و لە شوێنێکی نادیار و دور لەچاوی کامێراکان
بەڕێوەچوە ".
ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو وێنەیەی
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەندێک ناوەندی میدیایی وەک بەڵگەی ئەو دیدارە
بڵاوکراوەتەوە، ڕاستەقینە نییە و لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای ژیریی دەستکرد (AI) دروستکراوە.
تاوەکو ئێستا نوسینگەی سەرۆک کۆمار و دامەزراوە فەرمییەکانی ئێران هیچ
وەڵامێکیان بۆ ئەم ڕاپۆرتەی "ئێران ئینتەرناشناڵ" نەبوە.