لەعەربەت لقی دارێکی تەمەن 400 ساڵ دەشکێت

کوردستان

58 خولەک پێش ئێستا‌ 169 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەڕێوەبەرایەتی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە گوندی داربەڕوی سنوری ناحیەی عەربەت، لقی داربەڕویەک شکاوە، کە مەزەندە دەکرێت تەمەنی ئەو دارە زیاتر لە 400 ساڵ بێت.


 بەڕێوەبەرایەتی دارستان و ژینگەی سلێمانی لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە،" دوای ئاگادارکردنەوەمان لە ڕوداوێکی شکان و زیانگەیاندن بە دارێکی بەڕووی بەتەمەن و دێرین لە گوندی (داربەڕوو ) دەستبەجێ ڕێکاری یاسایی گیرایە بەر بۆ پاراستنی ئەم سەروەتە سروشتییە ".

ئەوەشیخستەڕوو، دادوەری لێکۆڵینەوەی شارەزور لەبابەتەکە ئاگادارکرایەوە و بڕیاریدا بە کردنەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆزینەوەی هۆکاری ڕوداوەکە.

بەڕێوەبەرایەتی دارستانی سلێمانی باس لەوەشدەکات،" تیمەکانمان بەردەوامن لە بەدواداچونی مەیدانی و لێکۆڵینەوەی ورد بۆ دیاریکردنی ئەوەی کە ئایا شکانەکە هۆکاری سروشتی (وەک با یان کۆنیی بونیاد) بوە، یان دەستکاری و هۆکاری مرۆیی لەپشتەوە بوە ".