عێراق داشكاندن بۆ فرۆشتنی نەوتەكەی دەكات

عیراق

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1491 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
کۆمپانیای سۆمۆ بڕیاریدا داشکاندنێکی گەورە لەنرخی نەوتی خاوی بەسرەدا بکات، بۆ ڕازیکردنی کڕیاران تا لەکاتی تێکچونی دۆخی ئەمنیی گەروی هورمزدا بەردەوام بن لەگواستنەوەی نەوتی عێراق.


ئاژانسی ڕۆیتەرز لەڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکرد، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق- سۆمۆ بۆ بارەکانی مانگی ئاب، نرخەکانی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمکردوەتەوە.

بەگوێرەی بەڵگەنامەکان، سۆمۆ بۆ هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی بەسرەی مامناوەند داشکاندنی 25 بۆ 27 دۆلاری پێشکەش کردوە.

داشکاندنەکە بۆ نەوتی خاوی بەسرەی قورس زیاترەو گەیشتوەتە 27.80 بۆ 29.80 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک. 

ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی سەر کەشتییە بارهەڵگرەکان لەناوچەی گەروی هورمزو نزیک کەناراوەکانی عومان، کۆمپانیاکانی گواستنەوەی نەوت توشی دڵەڕاوکێ بون.