وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی هەڵگرتنی مۆڵەتی شۆفێرییەوە ڕێنمایی نوێی دەركرد

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3550 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم، لەبارەی هەڵگرتنی مۆڵەتی شۆفێرییەوە ڕێنماییەکی نوێی دەرکردو بڕیاردا كە دەتوانرێت شۆفێران مۆڵەتی شۆفێری دیجیتاڵی دەربکەن و كاری پێبكرێت.


بەواژۆی  ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، ڕێنماییەکی نوێی دەرکرد لەڕێنوێنیەکەدا هاتوە جەخت دەکاتەوە لەخستنەڕوی مۆڵەتی شوفێری پێویستە بەیەکێک لەم شێوازانە بێت، مۆڵەتی شوفێری بەشێوەی کارت بێت. 
هەروەها مۆڵەتی شوفێری بەشێوازی دیجیتاڵی، کە لەسەر سەکۆی KRDpass لەسەر ئامێرە زیرەکەکانی پەیوەندیکردن بەردەستە.

لەڕێنماییەکی  وەزارەتی ناوخۆدا تەواو ڕونکراوەتەوە کە مۆڵەتی شوفێریی دیجیتاڵی هەمان هێزو بەهای یاسایی مۆڵەتی کارتەکەی هەیە و سەرجەم خەسڵەتە ئەلیکترۆنی و نیشانە تەکنیکییەکانی تێدایە.