شارپرێس:
لەیەکەمینو گرنگترین
گۆڕانکاریی دیپلۆماتیی پاش هێرشە ئاسمانییە هاوبەشەکانی سعودیەو ئەمەریکا بۆسەر چەکدارانی
حەشدی شەعبی، وەزیرانی دەرەوەی عێراقو سعودیە لەعوممان چونە پشتی دەرگا داخراوەکان،
ئەم کۆبونەوە چاوەڕواننەکراوە کە ڕاستەوخۆ دوای کوژرانو برینداربونى 57 چەکداری عێراقىو
ئێرانى دێت، وەک وەرچەرخانێکی توند دەبینرێت؛ کاتێک ڕیازو بەغدا بەفەرمی ڕایانگەیاند،
"چیتر ڕێگەنادرێت خاکو بازوی سەربازیی عێراق، بۆ هێرشکردنەسەر وڵاتانی دراوسێو
دامەزراوەکانی وزە بەکاربهێنرێت".
وەزارەتی دەرەوەی سعودیە
لەڕێگەی هەژماری فەرمیی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) ئاشکرایکرد، فەیسەڵ بن فەرحانو
فوئاد حوسێن وهزیرانى دهرهوهى سعودیهو عێراق، لەسەر بنەمایەکی جێگیر ڕێککەوتون؛
ئەویش ڕاگرتنی هەر جوڵەیەکی سەربازیی هێزە ناوخۆییەکانی عێراقە دژ بەئاسایشی ناوچەکە.
ئەم بڕیارەش دوای ئەوەدێت،
سعوودیە چەندینجار نیگەرانیی توندی خۆی لەهێرشی درۆنیو موشەکیی میلیشیاکانی سەر بەئێران
بۆسەر کێڵگە نەوتییەکانی دەربڕیبوو، کە دواجار هەفتەی ڕابردوو بەهێرشێکی ئاسمانیی
خوێناوییو هاوبەشی واشنتۆنو ڕیاز وەڵامدرایەوە.
لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی
دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەکردوه، ئەو کۆبونەوەیەی عوممان، سەرەتایەکە بۆ داڕشتنی
نەخشەڕێگهیەکی نوێی ئەمنی لەنێوان هەردوو وڵاتدا، لەم چوارچێوەیەدا، فوئاد حوسێن
وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندوه، ئامادەکاریی چڕ دەستیپێکردوە بۆ ڕەوانەکردنی
وهفدێكى باڵای ئەمنیی عێراق بۆ ڕیاز، ئەمەش وەک پێشەکییەک بۆ سەردانی فەرمیی
داهاتوی عهلى زهیدیى سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئهو وڵاته بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی
یەکجاریی دۆخە شڵەژاوەکە.
ئهم كۆبونهوهیه لهكاتێكدابوو،
هەفتەی ڕابردوو سعودیەو ئەمریکا هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر گروپه چهكدارهكانى سهر
بهدهستهى حهشدى شهعبى كه بهلایهنگرى ئێران ناویان دهبرێت ئەنجامداو بەهۆیەوە
چەندین بارەگای فەرمی دەستەی حەشدی شەعبی لەچەند پارێزگایەکی عێراق کرانه ئامانجو
20 چهكدارى حهشدو پێنج گهوره ڕاوێژكارى ئێرانیى كوژرانو 32ى چهكدارى دیكهش
برینداربون.
