زەیدیی هێزەکانی عێراق دەخاتە ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشییەوە

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 745 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق رایگەیاند، ، بەمەبەستی ڕوبەڕوبونەوەی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو و لەناكاو، عەلی زەیدیی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان سەرجەم هێزە چەکدارییەکانی عێراقی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.


شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،"  به‌ فه‌رمانی عەلی زەیدیی فه‌رماندی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان، بڕیاردرا به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئاماده‌یی ئه‌منی و ئاماده‌باشی جه‌نگیی هێزه‌ ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان".

ئەوەشیخستەڕوو،" له‌وانه‌ جێبه‌جێكردنی مه‌شق و جوڵه‌ی یه‌كه‌كان لە چوارچێوەی درێژەدان بە ئامادەیی بەرزی سەرجەم پێکهاتەکانی هێزە ئەمنییەکان و بەرزکردنەوەی توانایان بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان، بە شێوەیەک کە ببێته‌ هۆی ره‌خساندنی ئاسایش و سەقامگیری و پاراستنی هاوڵاتیان و بەرژەوەندی گشتی ".

ئەمەش لەكاتێكدایە، رۆژی سێشەممەی رابردوو لەنزیك سنوره‌كانی عێراق، حكومەتی سوریا هێزە چەکدارەکانی خستبوە ئەوپەڕی حاڵه‌تی ئامادەباشیی سەربازییەوە.