جەی دیڤانس: دانوستان لەگەڵ ئێران زۆر قورسە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 268 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:


جێگری سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، دانوستانەكان لەگەڵ سەركردەكانی ئێران زۆر قورسە و گەیشتن بە ڕێككەوتن لە نێوان هەردوو وڵات كاتی دەوێت.

جەی دی ڤانس بە كەناڵی فۆكس نیوزى ڕاگەیاند، گەلی ئەمریكا لە ڕاگرتنی دانوستانەكانی ئاشتی نێوان ئەمریكا و ئێران ناڕازین، بەڵام دانوستانەكانی ئاشتی لەگەڵ ئێران قورسە، چونكە هەندێك كەس لەو وڵاتە ئاشتییان دەوێت، بەڵام هەندێك ڕادیكالی ئایینیش هەن كە دەیانەوێت درێژە بە شەڕەكە بدەن.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دەڵێت، ڕێككەوتنێك بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز نزیكە.